ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19-5-2022 له ژێر ناوی "ھاوتا... ده‌نگێك له رۆحی نیشتیمانه‌وه"وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان،به‌رێوه‌به‌رایـه‌تی گشتی رۆشنبیری و ھونه‌ری هه‌ولێر، بـه ھاوئاھه‌نگی پارێزگای ھه‌ولێر، یـادی ھـونه‌رمـه‌ندی دێرین "ھـاوتا ئه‌سعه‌د" به‌رز راده‌گرێت.
شـوێن : ھۆڵی رۆشنبیری/ رێگای كه‌ركووك كات 10:30به‌یانی
شایانی باسه رۆژی یپَنجشه‌ممه 7-4-2022 به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه، هاوتا ئه‌سعه‌د هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری قه‌ڵا و مناره كۆچی دوایی كرد.
هاوتا ئه‌سعه‌دی گۆرانیبێژ و شاعیر و ئاوازدانه‌ر له ساڵی 1961 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌ن ده‌یان به‌رهه‌می گۆرانییه.
هاوتا ئه‌سعه‌د له‌سه‌ره‌تای په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان له ساڵی 1999 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ده‌ستبه‌كار بووه و ماوه‌یه‌ك خزمه‌تی ئه‌و شاشه‌یه‌ی كردووه.
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
هاوتا ئه‌سعه‌د برای هونه‌رمه‌ندی ناوداری شاری هه‌ولێر زیاد ئه‌سعه‌ده و خاوه‌نی شه‌ش منداڵه به‌ناوه‌كانی (كه‌ژێ، یووسف، محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د، هه‌ستی و هاوده‌نگ)، ئێستا كچ و كوڕه‌كه‌ی كه‌ژێ و محه‌مه‌د كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رین.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ یادی هونه‌رمه‌ند "هاوتا ئه‌سعه‌د" به‌رز ڕاده‌گیرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.