Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:24

روونكردنەوەیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل به‌نوێ راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%



 هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێدانی تابلۆی نوێوە قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەكانی هاتووچۆ دروستبووە لەكاتێكدا گۆڕینی تابلۆی كۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نییە.
  
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌، لە ئێستادا قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان بەدیدەكرێت لە نێوانیشیاندا هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی سیستەمی پێدانی تابلۆی ستانداری یە كگرتووی نوێ.

هاتووچۆی سلێمانی  راشیگه‌یاندووه‌، گەرچی لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2022 سەبارەت بە پرسی تابلۆی نوێدا هاتووە و لە ماددەی سیانزدەیەم برگەی (1) تا كۆتایی هاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل شۆفێر یاخود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەرپشك كراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەكە واتا و بە مانایەكی دیكە گۆڕینی تابلۆی كۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی كە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەسەر نەچووە، یاخوود كرداری بەناوكردن یان (تحویل) ناكەن.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ئێستادا وێڕای ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی بە سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی لە بەش و هۆبە تایبەتمەندەكان لە تۆمار و I.T  و تابلۆكان و پشكنین هەموو توانایان خستۆتە كار بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بەڵام ئەوەش بە دی دەكەین كە هاوڵاتیانێكی زۆر و لە سەر لەبەیانییەوە و بەر لە دەستپێكردنی دەوامی رەسمی  نۆرە دەبەستن بۆ بە دەستهێنانی تابلۆی نوێ كە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكانیان  بەسەرچووە  و نە كاری كڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كردووە كە ئەمەش بۆتە مایەی دروستكردنی قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد لەسەر بەڕێوەبەرایەتیمان و ئەو هاوڵاتیانەی كە بە فیعلی و یاسایی پێویستیان بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان.  
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.