دوای شکستھێنانی گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و رژێمی بەعس، لە 26ی ئۆکتۆبەری ساڵى 1991 حکوومەتی عێراق دەستی بە کشاندنەوەی دامودەزگا ئیدارییەکان لە ناوچەکانی کوردستان کرد.
لە رۆژی 28ی نیسانی 1992، لە لایەن بەرەى كوردستانییهوە یاسای ژمارە 1ى ساڵی 1992/ یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان – عێراق پەسەند کرا و بڕیاری هەڵبژاردن درا.
ههڵبژاردنهكانى رابهرى گشتیی بزووتنهوهى رزگاریخوازى كوردستان و پەرلەمان لە رێگەی دەنگدانی گشتی و نھێنی و راستەوخۆ، لە 19ی ئایاری 1992 بە بەشداریی 997 هەزار و 229 دەنگدەر ئەنجام درا. کە بەھاوکاری و پشتیوانیی چاودێرانی دهرهوه بەڕێوەچوو. بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ھەر حیزبێک دەبووایە 7%ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی کورسیی پەرلەمان مسۆگەر بکات.
سییەمین ساڵیادى یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.