Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 14:50

ركابه‌رییه‌كانی تێنسی لیۆن و ژنێف به‌رده‌وامه‌ و تێنسزانه‌كان پلیتی قۆناغی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 
له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می تێنسی لیۆن له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئه‌رژه‌نتینی فیدریكۆ كۆریا به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی ئیسپانی بابلۆ كارینۆ به‌ده‌ستهێنا.
 كۆریا هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج ، شه‌ش چوار برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆریا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌می ركابه‌ریه‌كان، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی پاڵه‌وانێیه‌تی لیۆنی كراوه‌، كارین خاشانۆڤی رووسی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لێكس مۆلكانی سلۆڤینی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری دۆراندن هات.
 مۆلكان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لێكس مۆلكان گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می ركابه‌ریه‌كان.
 هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می تێنسی لیۆن، هۆلگه‌ر نویدسكۆڤی دانماركی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌دریان مانارینۆی فه‌ره‌نسی یاری ئه‌نجامدا، مانارینۆ زۆر هه‌ولیدا خۆراگربێت له‌به‌رده‌م لێدانه‌كانی هۆلگه‌ر، به‌ڵام دواجار تێنسزانه‌ دانماركیه‌كه‌ توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار ، شه‌ش سێ برده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ هۆلگه‌ر هاوتا له‌گه‌ل كۆریا و مۆلگان خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌می ركابه‌ریه‌كانی لیۆن.       

هه‌ر له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌یه‌تی ژنێفی كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی ریبلی ئۆبلكا به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تێنسزانی ئوسترالی كریستۆڤه‌ر كۆنیل تۆماركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئۆبلكا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌می تێنسی ژنێف.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی پورتوگالی جواو سوسا به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌تێنسزانی جۆرجیا نیكۆلوز باشیلاچیڤلی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ سوسا توانی پلیتی قۆناغی سێیه‌می تێنسی ژنێف به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان فیدریكۆ دیلبۆنسی ئه‌رژه‌نتینی و تاناسی كوكیناكسی ئوسترالی، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوكیناكیس ته‌واو بوو ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش یه‌ك ، حه‌وت پێنج ، حه‌وت پێنج.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كوكیناكیس خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتووی ركابه‌ریه‌كان.  

                                                          

 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.