Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:23

یاریزانی گابۆنی یانەی بارسێلۆنا بیر ئیمیریك ئۆبامیانگ وازهێنانی یەكجارەكی خۆی لەیاری نێو دەولەتی راگەیاند

کوردستان TV
100%


 
یاریزانی گابۆنی یانەی بارسێلۆنا بیر ئیمیریك ئۆبامیانگ وازهێنانی یەكجارەكی خۆی لەیاری نێو دەولەتی راگەیاند.
 لەمبارەیەوە یەكێتی تۆپی پێی گابۆن لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردەوە دوای سێنزە سال پۆشینی درێسی هەلبژاردەی نیشتیمانی، دواجار ئۆبامیانگ وازهێنانی خۆی لەیاریكردنی نێو دەوڵەتی راگەیاند، لای خۆیەوە ئۆبامیانگ دووپاتیكردەوە، سوپاس و ستایش بۆ گەلی گابۆن كە هەمیشە پالپشت بوونە، بەتایبەت كە لەكاتە هەستیارەكان پشتیوانیان كردوم، یادەوەری زۆر خۆشم هەیە بەتایبەت كە بۆیەكەمجار درێسی هەلبژاردەی گابۆنم پۆشی.
 هەروەها ئەو ڕۆژەی بەتۆپی زێرین لەنەیجیریا گەڕامەوە، چونكە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین لەیاد نەكراوە، سوپاسی سەرۆكی وڵاتەكەم دەكەم، هەموو كارێكی كردوە بۆ پێشخستنی تۆپی پێی لەولاتەكەمان، لەكۆتاییدا سوپاسی سەرجەم ئەو راهێنەر و یاریزانان و كارمەندانە دەكەم كە بەیەكەوە كارمان كردوە لەكاروانی وەرزشی نیو دەوڵەتی، هەروەها سوپاس بۆ باوكم كە هاندەری سەرەكیم بوو بۆ ئەوەی نوێنەریەتی ئەو بكەم.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.