سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیم ئال خه‌لیفه به‌لێنی پشتیوانی و پاڵپشتی بهپالێوراوی سه‌رۆكایه‌تی فیفا جیانی ئینڤانتیۆ بۆ سێهمین جاری له‌سه‌ر یه‌ك دا.
هه‌روه‌ها شێخ سه‌لمان دووپاتیكرده‌وه هه‌وڵ و كۆششه‌كانی چڕكردوه له‌پێناو بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له هه‌لبژاردنی داهاتوو، شێخ سه‌لمان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی سی و دووه‌می ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا كه له‌رێی ڤیدیۆ كۆنفراسه‌وه به‌رێوه‌چوو، دووپاتیانكرده‌وه ئینڤانتینیۆ رۆلێكی گرنگی بینیوه له‌سه‌رۆكایه‌تی فیفا، بۆیه ئێمه پشتگیر و پشتیوانین بۆ ولایه‌تی سێه‌می ئینڤانتینۆ.
له‌سالی دوو هه‌زارو شانزه دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سیب پلاته‌ر له‌سه‌رۆكایه‌تی فیفا به‌هۆی تێوه‌گلانی له‌پرسی گه‌نده‌لی، ئینڤانتینۆ دوای ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ شێخ سه‌لمان توانی پۆستی سه‌رۆكی فیفا به‌ده‌ست بێنێت، هه‌رچی شێخ سه‌لمانه له‌سالی دوو هه‌زارو سێنزه وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا دیاریكرا له‌شوێنی چانگ جیۆلی كۆری له‌سالی دوو هه‌زارو سێنزه، هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فیفا له سالی دووهه‌زارو بیست و سێ ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌لێنی پشتیوانی و پاڵپشتی بهپالێوراوی سه‌رۆكایه‌تی فیفا جیانی ئینڤانتیۆ بۆ سێهمین جاری له‌سه‌ر یه‌كدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.