Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:12

بەهەڵە ناوبردنی ئۆكراینا بە عێراق لەلایەن جۆرج بوشەوە هەڵڵای لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

جۆرج دەبلیوو بوش كە لە سەردەمی داگیركردنی عێراق لە 2003دا، سەرۆكی ئەمریكا بوو، بەهەڵە ناوی ئۆكراینای بە عێراق برد و رایگەیاند "بڕیارێكی داگیركاریی تەواو نایاسایی و بێبەزەییانەیە بۆ سەر عێراق لەلایەن پیاوێكەوە"، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵڵای لێ كەوتەوە.
گوتەكانی دوێنێی بوش لە میانی بەشداریكردن لە چالاكییەك لە شاری داڵاس، هەر زوو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنییەوە.
جۆرج بوش كە لە 2003 دەستی كرد بە داگیركردنی عێراق لە گوتەكانیدا كاردانەوەی بەرامبەر هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا دەربڕی و بەهۆی ئەوەی لە بری بڵێ ئۆكراینا، گوتی عێراق بووە هۆی پێكەنین لە هۆڵەكەدا.
بوش گوتی: "لە ئەنجامی ئەوانەدا، هاوسەنگی و كۆنترۆڵی رووسیا نەماوە و بڕیارێكی داگیركاریی تەواو نایاسایی و بێبەزەییانەیە بۆسەر عێراق لەلایەن پیاوێكەوە".
دواتر كە هەستی كرد هەڵەی كردووە بەسووكە پێكەنینێك بوش هەڵەكەی راست كردەوە و گوتی "واتا ئۆكراینا"، بە بیستنی ناوی عێراق بێدەنگی باڵی بەسەر هۆڵەكەدا كێشا و بوش لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: "عێراقیش... هەرچۆنێك بێت..."؛ ئەمەش بووە هۆی پێكەنین.
گرتەی ڤیدیۆیی قسەكانی بوش لە ماوەیەكی كەمدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنییەوە، كەسانێكی زۆریش جەختیان لەوە كردەوە كە "قسەكانی بووش كە عێراقی داگیر كرد، گوزارشت لە نەستی دەكەن".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.