Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:21

گوژمەیه‌ك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی ناوچه‌یه‌كی سلێمانی خەرج كرا

کوردستان TV
100%

پرۆسەی گەیاندنی ئاو بە ماڵان، یەكێكە لە كارە گرنگەكانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە بە بەردەوام گوژمە بۆ چارەسەركردنی كێشە و درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو خەرج دەكرێت، لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 92,204,940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.
گوژمەكە بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بە گوێرەی پلانی 2022 بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە گەڕەكی نەورۆز/320 سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەكرێت، پرۆژەكەش پێكهاتووە لە ڕاكێشانی بۆریی ئاو، بەهۆیەوە گرفتی كەمئاوی لەو سنوورە چارەسەر دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.