Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:16

سەرۆكی ئەمریكا: گەشبینن بە ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند، گەشبینن بە ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ.
جۆ بایدن زانیاری لە دەسەڵاتدارانی ویلایەتی میریلاند وەرگرتووە سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی زریانەكان كە لە چەند مانگی داهاتوودا لەو وڵاتە دەست پێ دەكات.
سەرۆكی ئەمریكا بەر لە كۆبوونەوەكە، كاتێك پرسیاری لەبارەی ئەندامێتی فینلاند و سوید لە ناتۆ لێ كرا، لێدوانێكی كورتی بۆ رۆژنامەوانان دا و گوتی: "سبەی لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەركردەكانی سوید و فینلاند كۆدەبینەوە. ئەم بابەتە لە كۆبوونەوەكانی پێشووشدا تاوتوێ كرابوو. پێموایە هەموو شتێك باش دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.