سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە ژمارەیەک لەو گەنجانە کرد کە بە سەرکەوتوویی زمانی کوردی (شێوەزاری سۆرانی) بۆ خزمه‌تگوزاريى وه‌رگێڕانى گووگڵ زیاد کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژماره‌يه‌ک له‌و گه‌نجانه كرد كه خۆبه‌خشانه كاريان كردووه و توانيويانه سه‌ركه‌وتووانه زمانى كوردى (شێوه‌زارى سۆرانى) بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاريى وه‌رگێڕانى گووگڵ (Google Translate) زياد بكه‌ن.
ڕاشیگەیاند: له ديدارهكهدا چۆنيهتيى ده‌ركه‌وتنى بيرۆكه‌ى زيادكردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارييه‌ى گووگڵ و قۆناخ و هه‌نگاوه‌كانى كارتێداكردنى و كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌مى تاوەکو گه‌يشتنى به ئه‌نجام و فه‌راهه‌مبوونى بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لايه‌ن به‌شدارانه‌وه خرايه‌وه ڕوو. هه‌روه‌ها پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى پلان و بهرنامهكانيان بۆ داهاتووى خزمه‌تگوزارييه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به ده‌نگ و گه‌ڕانى وێنه‌يى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانيا تهكنهلۆژيانهى به‌رهه‌مه‌كانيان له كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى سۆفتوێرى كوردى بۆ ئامێره‌كانيان زياد بكه‌ن، باس كرد."
ئەوەشی خستەڕوو کە "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌يه‌ى بۆ زمانى كوردى به ده‌ست هاتووه، به گه‌رمى ده‌ستخۆشى له‌و گه‌نجانه‌ى ئاماده‌ى ديداره‌كه بوون و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه له كوردستان يان له هه‌ر شوێنێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆهژهيه و پێشتريش بۆ زيادكردنى شێوه‌زارى كرمانجى و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌م بواره‌دا وه‌ك دروستكردنى كيبۆرد و فۆنته كوردييه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونيان كێشاوه و كار و به‌رهه‌م و ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى هه‌موويانى به مايه‌ى ستايش و ڕێز و پێزانين و خزمه‌ت به زمان و كولتوورى كوردى له قه‌ڵه‌م دا."
ئاماژەی بەوەش دا کە "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ كار و پڕۆژه‌كانى ئه‌م گرووپه گه‌نجه خۆبه‌خشانه و هه‌موو ئه‌وانه دووپات كرده‌وه كه ده‌يانه‌وێ له بواره‌كانى ئايتى و ته‌كنه‌لۆژيادا بۆ بره‌ودان به زمانى شرينى كوردى، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواى لێ‌كردن كه پێكه‌وه وه‌ک تيم بمێننه‌وه و هاوكار و يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى يه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار و داهێنان و خزمه‌تى باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن."
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە "لاى خۆيانه‌وه ئه‌وانيش وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينيان بۆ پێشوازى و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.