Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:13

حکوومەتی هەرێم لەبارەی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاری کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان ڕایگەیاند: بڕیاری کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند: لە پڕۆسەی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران، نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک 850 هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو کە "وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت، هەروەها جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن ."

ڕوونیشی کردۆتەوە کە "لە ڕێکەوتی(2022/06/01) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەست پێ دەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەست بکەن و ماوەی ڕادەستکردن (44) ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/07/14 کۆتایی دێت."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش داوە کە "لێژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.