كونسوڵخانه‌ی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له ڕێكه‌وتی 19ی ئایاری 1992.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێم لە ڕێکەوتی 19ی ئایاری 1992".
ڕاشیگه‌یاند "لە ماوەی ئەم 30 ساڵەی ڕابردوودا نموونەیەکی ئەرێنیی گیانی یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە لە گشت ناوچەکەدا".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "شانازی دەکەین بە هاوبەشیی گرنگمان لەگەڵ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیمان لەسەر چاکسازییە سیاسی و ئابوورییەکان کە دەبنە مایەی پێشخستنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و گەشەسەندنی ئابووری و سەروەری یاسا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ویلایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە هەماهەنگی بەردەوام کە دەبێتە هۆی بتەوکردنی ئاشاییش و گەشەسەندن و خۆڕاگری هەرێم لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.