وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نیگه‌رانی خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هاری سه‌گ ڕاگه‌یاند كه له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
نه‌خۆشی هاری كه تووشی سه‌گ و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی تر ده‌بێت، نه‌خۆشییه‌كی بڵاوه له جیهاندا و له ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، نه‌خۆشییه‌كه‌ش كاتێك بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته کە له‌لایەن ئاژه‌ڵی تووشبووەوە گازی لێ دەگیرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشی هاری له پارێزگاكان ڕوو له زیادبوونه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و ژماره سه‌گه بهڕهڵایهیه كه له كوچه و كۆڵانه‌كاندا هه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق كردووه هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی سه‌گه هاره‌كان له‌نێو كوچه و كۆڵانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشی هاری له مرۆڤدا ئه‌گه‌ر به خێرایی و په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕێژه‌ی مردنی ده‌بێته 100%، ساڵانه‌ش ئه‌م نه‌خۆشییه 50 هه‌زار كه‌س له هه‌موو جیهان ده‌كوژێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.