دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری قەزای ئاکرێ ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 3 کەس.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: کاتژمێر 02:30 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر شەقامی سەرەکی قەندیل، نزیک گوندی بیێی سەر بە ناحییەی بجیل لە سنووری قەزای ئاکرێ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕووی دا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و 3 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.