سه‌رۆكی تائیفه‌ی سابیئه‌ی مه‌ندائی عێراق و جیهان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌ركی ئێمه‌یه باشی و خانەخوێیی و ئه‌مه‌كداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ ستار جەبار حلو سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیھان كرد و پیرۆزبایی جەژن و ھەروەھا ھەڵبژاردنەوەیان وەک سەرۆکی تائیفەی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیھان كرد.
شێخ ستار جەبار حلو سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه دەرگای بۆ پێکھاتەکان و پەیرەوانی سابیئەی مەندائی کردۆتەوە بەشێوەیەک كه ھەرێم وەک لانەی یەکەمیان دادەنێن و خۆیان و ھەموو مافێکیان تێدا پارێزراوە کە ئەمەش بەشێکە لە کەلتووری شانازی خەڵک و حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەرکی ئێمەشە ئەم ھەڵوێستە بێ وێنەیه‌ی کوردستان بە ھەموو جیھان بگەیه‌نین لە باشی و خانەخوێیی و ئەمەکداری بۆ خزمەتکردنی ئێمە و ھەموو پێکھاتە ئاینییەکانی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.