کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای سبەی هەینی خستەڕوو، کەشی ئاسمان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەی پارێزگاکانی خستەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر/
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، خێرایى با لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ چالاک دەبی بۆ سەروی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین/ (7- 9 ) کیلۆمەتر دەبێت، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 22 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش / 35 پلەى سیلیزى دەبێت.
سلێمانی/
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری پارێزگا ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، خێرایى با لەنێوان (10-25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین/ (7- 8 ) کیلۆمەتر، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزی و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش / 33 پلەى سیلیزى دەبێت.
دهۆک/
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە، خێرایى با لەنێوان (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ چاڵاک دەبیت بۆ سەروی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین/ (7 -9 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش/ 34 پلەى سیلیزى دەبێت.
هەڵەبجە/
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایى با لەنێوان (10- 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین/ (7- 9 ) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 17 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش / 34 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەرکووک/
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەر خۆڵێکی سووک هەیە، خێرایی با/ لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چاڵاک دەبێ بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین/ ( 7- 9 ) کیلۆمەتر، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 22 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش/ 38 پلەى سیلیزى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.