ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارینی له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌شوهه‌وا ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك كه‌متر ده‌بن به به‌راود له‌گه‌ڵ ڕۆژانی ڕابردوو.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی شه‌موو و دووسبه‌ی یه‌كشه‌م له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینێكی سووك ده‌بێت، به‌ڵام شه‌پۆڵی خۆڵبارین چڕ له ڕۆژانی دووشه‌م و سێشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌ی داهاتوو 2 ڕۆژ دهخایهنیێ له ڕۆژانی دووشه‌م و سێشه‌م زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقییه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو له خاكی سووریاوه ده‌گاته سنووره‌كانی عێراق.
ڕاشیگه‌یاندبوو: دوای نیوه‌ڕۆ ڕۆژی شه‌موو شه‌پۆڵه‌كه ده‌گاته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له شه‌ودا چڕییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، دواتریش به‌ره‌و پارێزگاكانی باكوری ڕۆژئاوای عێراق ده‌چێت و قۆناخ به قۆناخ ده‌گاته پارێزگاكان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه ڕۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م و سێشه‌میش به‌رده‌وامییان هه‌بێت و به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما 8 پله‌ی سیلیزی دابه‌زێت.
داواشی له هاووڵاتییان كردبوو هه‌وڵبده‌ن له ڕۆژانی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌دا گه‌شتی زه‌مینی و ئاسمانی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.