وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی تووشبوونی یه‌كه‌م حاڵه‌تی په‌تای مه‌یموونی له شاری پاریسی پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
په‌تای مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیداری په‌تاكه دوو جۆری هه‌یه، یه‌كێكیان ڤایرۆسی كۆنگۆی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه له 10%، جۆره‌كه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیاوه‌یه و ئه‌م جۆره‌یان مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی كه‌متره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه 1%.
په‌تاكه نه‌ك ته‌نیا له فڕه‌نسا، به‌ڵكو له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا و ئیسپانیا و پورتوگالیش تۆمار كرابوو و تا ئێستاش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا 40 حاڵه‌تی گوماناوی تووشبوون به په‌تاكه هه‌یه.
ته‌ندروستی شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو ئاشكرای كردبوو كه له نه‌خۆشخانه‌كاندا 23 حاڵه‌تی گوماناوی تووشبوون به په‌تای مه‌یموونیان هه‌یه و خه‌ریكی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌گه‌ڵیاندا.
لای خۆشییه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه خێرا و به‌په‌له له حاڵه‌ته‌كان بكات و به‌هاوكاری به‌ریتانیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا پشكنین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بكه‌ن به ئامانجی ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.