لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌ڵای شێروانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆكاری سروشتی زیانی به‌ركه‌وتبوو.
سەردانی لیژنەكەی بەرێوەبەرایەتی گشیتی شوێنەوار و كەلەپوور داوای تەواوبوونی كاری نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە قەڵای شێروانە دێت كە راستەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری گەرمیانەوە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار ئەنجام دراوە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆكاری سروشتی، بەشێك لە قەڵاکە زیانی بەركەوتبوو.
لای خۆیه‌وه بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه کاری نۆژەنكردنەوەی ئه‌م به‌شه‌ی قه‌ڵای شێروانه بەشێوەیەكی زانستی ئەنجامدراوه.
جێی باسه قه‌ڵای شێروانه له گه‌رمیان به یه‌كێك له مۆزه‌خانه گرینگه‌كانی كوردستان داده‌نرێت وه‌ك چواره‌م مۆزه‌خانه‌ی كوردستان، نزیكه‌ی 500 پارچه شوێنه‌واری تێدا هه‌ڵگیراوه و پارێزراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.