Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:11

له‌ نه‌رویج به‌ چه‌قۆ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

پۆلیسی نه‌رویج ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی نۆمیدال له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 هاووڵاتی بریندار كردووه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ر چوار برینداره‌كه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان خراپه‌.

گوته‌بێژی پۆلیسی نه‌رویج به‌ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز)ی ڕاگه‌یاند كه‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و دۆخه‌كه‌ش ئارامبووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری وه‌شاندنی چۆقۆ له‌لایه‌ن تاوانباره‌كه‌وه‌‌ ئاشكرا نه‌كرد.

چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌ نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی زۆری پۆلیس و ئه‌مبوڵانس له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ش له‌ ئاسمانه‌وه‌ چاودێری ناوچه‌كه‌ی كردووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.