کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێک لە سنووری قەزای پشدەر گەیەنرایە نەخۆشخانە کە لە گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی عەفارە خنکاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع . ع . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 2004 پیشەی قوتابی، دانیشتووی ناحییەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەنرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی حەفارە خنکاوە.
ڕاشیگەیاند: بە گوتەی هاوڕێکانی کە لەگەڵیدا بوون دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چوون بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایی خنکاوە کە پێشتر پێیان گوتووە مەچۆ بۆ مەلەکردن، دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوە دەرهێنراوەتەوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە دوای پشکنین و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.