کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا تۆزەکە زیاتر بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە هۆی بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى هەولێر، سلێمانى، کەرکووک و گەرمیان دەوروبەرى کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینینى ئاسۆیی.
کەشناسی مەوداى بینینى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەی خوارەوەیە:-
هەولێر 8 کیلۆمەتر
شەمامک 6 کیلۆمەتر
سلێمانى 9 کیلۆمەتر
چەمچەماڵ 6 کیلۆمەتر
کەرکووک 6 کیلۆمەتر
دووز 0.8 کیلۆمەتر
ئاشکراشیشی کرد کە ئەگەر هەیە لە کاتەکانى شەودا تۆزەکە هەندێک زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ناوچکانى دهۆک و زاخۆ و دەوروبەرى پێشبینى تۆز و خۆڵ ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.