پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو کچە تەمەن 10 ساڵەی سەگ پەلاماری دابوو، دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لە سەرەتای ڕووداوەكەوە لێكۆڵینەوەكانمان دەست پێ كردووە و سەرجەم كامێراكانی چاودێریی وەرگیراون و سەیر كراونەتەوە، بە بڕیاری دادوەر خاوەن ماڵی ڕووداوەكە، بانگهێشتی دادگە كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە و بە سپاردە ئازاد كراوە.
ڕاشیگەیاند: ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری تەرمی كۆچكردوو لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوە و لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە، توێكاریی بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوام دەبێت.
جێی باسە لیا عهلی تهمهن 10 ساڵ پێشتر ڕاگهیهنرابوو کە بههۆی پهلاماری سهگهوه گیانی لهدهستداوه، بەڵام ئەم بابەتە لای زۆر کەسەوە بەگومانەوە سەیر دەکرا، بۆیە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری هەڵدانەوەی گۆڕەکەی درا، بۆ لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لە هۆکاری مردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.