له گه‌ڕی سیی و دووه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر نۆ و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یاریه له كاتێكدایه كه یانه‌ی شوڕته نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی به شێوه‌ی پێشوه‌خت به‌ر له حه‌وت گه‌ڕ له كۆتاییهاتنی خوله‌كه‌و بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركردووه، یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و شه‌ش خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له سێ گه‌ڕی پێشوودا سێ یاری له‌سه‌ریه‌كی به یانه‌كانی زاخۆ و نه‌فت و نه‌فتی ناوه‌ڕاست دۆڕاند، بۆیه ده‌بێت له یاریه‌كانی داهاتوودا نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌رو یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی تیپه‌كانی دیكه ببنه‌وه تا هێنده‌ی دیكه خاڵ له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و یانه‌كه‌یان نه‌خه‌نه ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان.
له‌و لاشه‌وه یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوپێنج خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، ئه‌مرۆ یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته میوانی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
ئه‌مشه‌و له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر ده‌بێته میوانی قوه‌ی جه‌وییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.