له گه‌ڕی سیی و دووه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی نه‌فتی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
له ئه‌نجامدا، یانه‌ی نه‌فت به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی هه‌ژده یاریزان مه‌حمود خه‌لیل ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ نه‌فت تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بێ ئاكام بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زاخۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به چل وسێ خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت، یانه‌ی نه‌فتیش كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده په‌نجاودوو خاڵ.
له خولی نایابی عێراقدا زاخۆ و نه‌فت ڕووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.