له كۆتا گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاله‌وانی خوله‌كه‌و ریاڵ بێتسی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و هه‌ردوو یانه‌ش به‌یه‌كسانی خاله‌كانی یاریان له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد.
یاریه‌كه له مه‌درید و له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه چوو ، به درێژایی ماوه‌ی یاری و له‌هه‌ردوو گێمه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل‌دا بوون له ریزی ریاڵ مه‌دریدی خاوه‌ن یاریگا هه‌ریه‌كه له كه‌ریم بتزیمهو رۆدریگۆ و ئهنسینسیۆ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه .
له‌ولاشه‌وه هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان نه‌بیل فه‌قیرو بۆرخا ئیگلیسیان و خواكین چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی یانه‌ی شاهانه به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئامانج بوون و هیچ گۆلێك له یاریه‌كه تۆمار نه‌كرا ، به‌مه‌ش ریاَڵ مه‌دریدی كه به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنابوو به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاو شه‌ش خال كۆتایی به‌ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هێنا، ریاڵ بێتسیش به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و پێنج خال له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه‌و وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له ركابهریيهكانی یۆرۆ لیگ ده‌كات .
له لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید و ڕیاڵ بێتس یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.