له دوا گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی رۆما له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بی به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆرینۆی میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ دی تۆرینۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به دوو گۆل پێشكه‌وتن له خوله‌كی سی‌و سێ تامی ئه‌براهام رۆمای به گۆلێك پێشخست.
هه‌مان یاریزان له خوله‌كی چل و دوو لێدانێكی سزای به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد‌و گورگه‌كانی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت ناوبژیوان دووم لێدانی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و لۆرینزۆ بلیگرینی گۆلی سێیه‌می بۆ رۆما تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ، رۆما هه‌ژده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به شهستو سێ خال و له پله‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه ، یانه‌ی تۆرینۆش تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و به په‌نجا خال له ناوه‌راستی ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه .
له‌خولی ئیتاڵیادا ڕۆما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆرینۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.