دوای ته‌واو بوونی یاری نێوان ریاڵ مه‌درید و ڕیاڵ بێتس كه‌له‌هه‌مان كاتدا دوا یاری هه‌ردوو یانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ئه‌نجامیان دا ، كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی راله مه‌درید كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازككردو باسی له چه‌ند پرسێكی یانه‌كه كرد.
ئه‌نشیلۆتی ووتی به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمان به‌یاریه‌كان و ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه كرد و به‌شیوه‌یه‌كی باشتریش كۆتاییمان پێ هێنا ، له ناو ژووری خۆگۆرینی یاریزانان كه‌شێكی هاورێیانه دروست بو بوو كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بوو بۆیه من سوپاسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌كه‌م كه هه‌موو كات رێزیان له بریاره‌كانی من ده‌گرت و قبولیان ده‌كرد.
ئه‌نشیلۆتی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له سێ یاریزان كرد و گوتی ، مارسیلۆی به‌رازیڵی یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌و چاوه‌رێی نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی ده‌كه‌م كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به بریاری یاریزانه‌كه ، به‌لام سه‌باره‌ت به ئیسكۆ و گاریس بێل ئه‌نشیلۆتی پێی وایه ئه‌م دوو یاریزانه كاروانی وه‌رزشییان له‌گه‌ل ریاڵ مه‌درید كۆتایی پێ هاتووه .له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دوا هه‌لی یاریزانه‌كان به‌شداری كردنه له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئه‌م وه‌رزه كه بریار وایه له بیست‌و هه‌شتی ئه‌م مانگه له پاریس یانه‌ی ریاڵ مه‌درید روبه‌رووی یانه‌ی لێڤه‌رپۆلی ئینگلیزی ببێته‌وه .
چه‌ند په‌یامێك له راهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.