یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌فه‌رمی ماركۆ ڕۆزه‌ی ڕاهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئیداره‌ی دۆرتمۆند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاری له‌باره‌ی ئاستی یانه‌كه له وه‌رزی دووهه‌زاروبیستویه‌ك دووهه‌زاروبیستودوو كرد‌و له ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بڕیاریدا ماركۆ ڕۆزه له ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
ئه‌ویش دوای ته‌نها ساڵێك له ده‌ستنیشانكردنی به ڕاهێنه‌ری زه‌رده‌واڵه‌كان كه پله‌ی دووه‌می بۆندسلیگای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا، دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، ڕۆزه‌ی ته‌مه‌ن چل و پێنج ساڵ ڕایگه‌یاند كه له‌م وه‌رزه‌دا ڕێز‌و پێزانینی نێوان تیمی ڕاهێنه‌ران و به‌رپرسان و یاریزانانی دۆرتمۆند له ئاستێكی به‌رزدا بووه‌وه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، گوتیشی، وه‌رزێكی سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه نه‌مانتوانی له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌رفه‌ته‌كان به باشی بقۆزینه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتێكی باش تۆماربكه‌ین.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئه‌ڵمانیا، پێده‌چێت ئیداره‌ی دۆرتمۆند ئیدین تیرزیچی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ له شوێنی ڕۆزه به ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات كه پێشتر له كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زاروبیست دووهه‌زاروبیست و یه‌ك به شێوه‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ بوو.
بروسیا دۆرتمۆند به‌فه‌رمی ماركۆ ڕۆزه‌ی ڕاهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.