ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی به‌ر له جێهێشتنی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند چه‌ند دیاریه‌كی گرانبه‌های پێشكه‌شی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد.
ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی به‌ر له جێهێشتنی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند چه‌ند دیاریه‌كی گرانبه‌های پێشكه‌شی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد.
ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه كه هالاند به دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دیاریه‌كانی گواسته‌وه بنكه‌ی ڕاهێنانی دۆرتمۆند، بڕی تێچووی سه‌رجه‌م دیاریه‌كانیش پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆ بوو.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه هالاند سیی و سێ كاتژمێری جۆری ڕۆڵێكسی پێشكه‌شی یاریزانانی دۆرتمۆند كردووه‌و نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ده هه‌زار یۆرۆیه‌و له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له كاتژمێره‌كان دیاریه‌كی تایبه‌ت نووسراوه.
هاوكات ئه‌ستێره نۆروێژیه‌كه بیست كاتژمێری جۆری ئۆمێگای كردۆته دیاری بۆ تیمی ڕاهێنه‌ران كه نرخی هه‌ر كاتژمێرێك شه‌ش هه‌زار یۆرۆیه.
هالاندی ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵ له مێركاتۆی هاوینه‌دا ڕیزی دۆرتمۆند به‌جێده‌هێڵێت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌كات، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش، بڕی مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره له ڕیزی مان سیتی بیست ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.