یۆرگن كلۆپ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا هێرشبه‌ری به‌لجیكی دیڤۆك ئۆریگی ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت.
كلۆپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ و له یاری نێوان لیڤه‌رپول و ولڤه‌رهامپتۆن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هانده‌رانی ڕێدز به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه ماڵئاوایی له ئۆریگی بكه‌ن كه شایسته‌ی هه‌موو پێزانینێكه.
كلۆپ گوتیشی، زۆر خۆشحاڵ بووم به‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاهێنه‌ری ئۆریگی بووم، پێم وایه ئه‌و یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی لیڤه‌رپول و دڵنیام له‌وه‌ی بچێته هه‌ر تیپێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئۆریگی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ له ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌وه له ڕیزی لیڤهرپولهو له دوو ماوه‌ی خواستنیشدا له ڕیزی یانه‌كانی لیل و ڤۆڵفسبۆرگ یاری كردووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا به كه‌می له یاریه‌كانی لیڤه‌رپول پشتی پێده‌به‌سترا، بۆیه یاریزانه‌كه بڕیاریدا له مێركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان بكات.
یۆرگن كلۆپ: له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا هێرشبه‌ری به‌لجیكی دیڤۆك ئۆریگی ڕیزه‌كانی تیپه‌كه‌مان به‌جێده‌هێڵێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.