ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، فێدێریكۆ بێرناردێسكی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی یوڤێنتوس ڕیزی تیپەكەی بەجێدەهێڵێت.
ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد كە دوای گفتوگۆیەكی دوورو درێژ لە نێوان یاریزانەكەو ئیدارەی یوڤێ، هەردوولا نەگەیشتنە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی نێوانیان كە لە هاوینی داهاتوو تەواودەبێت، بۆیە هێرشبەرەكە بڕیاریداوە لە مێركاتۆی هاوینەدا ڕیزی بیانكۆنێری بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە بكات.
بێرناردێسكی تەمەن بیستوهەشت ساڵ لە ناوەڕاستی ساڵی دووهەزاروحەڤدە لە یانەی فیۆرنتیناوە بە گرێبەستێك بە بڕی چل ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێ كردو لە كۆی سەدوبیستوهەشت یاری بە درێسی خانمە پیرەكە دوازدە گۆڵی لە ڕیزەكانی تۆماركردووە، بەمەش بێرناردێسكی دەبێتە سێیەم یاریزان كە لە مێركاتۆی هاوینەدا ڕیزی یوڤێنتوس بەجێدەهێڵێت، دوای ئەوەی بەم دواییە هەردوو یاریزان جۆرجیۆ كێلینی و پاولۆ دیبالا هەمان بڕیاریان داو ماڵئاواییان لە هاندەرانی یانەكە كرد.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان: فێدێریكۆ بێرناردێسكی ئیتاڵی و هێرشبەری یوڤێنتوس ڕیزی تیپەكەی بەجێدەهێڵێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.