Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 12:20

كەمال كەركووكی: سەرۆك بارزانی ساتێك سازشی لە سەر بەرژەوندییە باڵاكانی گەلەكەمان نەكردووە

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك -گەرمیان لەشەستەمین ساڵیادی پێشمەرگایەتیی سەرۆك بارزانی پەیامێكی راگەیاندووە كە ئەمە دەقەكەیەتی..
پەیامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك -گەرمیان لەشەستەمین ساڵیادی پێشمەرگایەتیی ڕێزدار جەنابی سەرۆك كاك مسعود بارزانی
ئەمڕۆ شەست ساڵ بەسەر بەفەرمی  پەیوەندیكردنی ڕێزدار كاك مسعود بارزانی  بە شۆڕشی ئەیلول و بوونی بە پێشمەرگە لە ١٩٦٢/٥/٢٠ لە ناوچەی بارزان تێدەپەڕێت.
ڕێزدار كاك  مەسعود بارزانی  ڕۆژی پەیوەندیكردنی بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان بە خۆشترین و بەختەوەرترین و پرشنگدارترین ڕۆژانی ژیانی خۆی لە مێژووی خەبات و تێكۆشانی سیاسی و چەكداریدا دادەنێت و، هەمیشە شانازی بە پێشمەگەوە دەكات، چونكە پێشمەرگە لای بەڕێزیان  سیمبوڵی بەرنگاربونەوە و نەهێشتنی ستەم و زۆرداری و داگیركارییە و، پێشمەرگە بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و ئازادیی گەل و نیشتمان مەردانە و بێ سڵكردن هەموو كات ئامادەیە گیانی فیدا بكات.
پێشمەرگە قەڵغانی نیشتیمانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان تا گەیشتن بە لووتكەی مافە ڕەواكانی نەتەوەكەمان.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە شۆڕشی ئەیلولی مەزن لەپێناو وەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان ڕۆڵی گرینگی بینیوە وەكو پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و سەربەرز دژی داگیركەرانی خاكی پیرۆزی كوردستان.
ئەو پێشمەرگە سەربەرزە لە نسكۆی شۆڕشی ئەیلول و دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول و لە سەرهەڵدانی شۆڕشی گوڵان ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوی هەبوو.
سەرۆك مەسعود بارزانی بەدرێژایی شەست ساڵی تەمەنی پێشمەرگایەتی خۆنەویستانە ئەركە نیشتیمانی و نەتەوایەتیەكانی بەرز ڕاگرتووە و ساتێكیش سازشی لە سەر بەرژەوندیە باڵاكانی گەلەكەمان نەكردووە و، بۆ گەیشتن بەدوا ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوایەتیەكەمان بڕوای بێ پایانی بە كێشەی ڕەوای گەلی كوردستانی هەبووە و هەیە و، بە دەسپێشخەری و سەرپەرشتیی ئەم پێشمەرگە و سەركردە مەزنەی گەلەكەمان پشتیوان  بە خوا و بە گەلەكەمان ڕیفرادۆمی پێشنیار كرد و بە سەركەوتنی گەیاند، بەناوچە داگیركراوەكانیشەوە.
لە شەستەمین ساڵیادی تەمەنی پێشمەرگایەتیی سەرۆك كاك مەسعود بارزانی، كەسی دڵسۆز و باوەڕ پێكراوی گەڵ و خۆشەویستی گشت دڵسۆزانی كوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزیان و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی كورد و كوردستان دەكەین.
سەری ڕێز و نوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان دادەنۆێنین.
دكتۆر كەمال كەركووكی/ سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك -گەرمیان
2022/5/20
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.