لە شاری كۆیە هاووڵاتییەك دەكەوێتە ژێر تراكتۆرەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەنەس دانا عەبدوڵڵا كە تەمەنی شەش ساڵە كاتژمێر شەشی بەیانی تەرمەكەی هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كۆیە.
وتەبێژی تەندروستی كۆیە روونیشیكردەوە كە هاووڵاتییەكە لە ناحیەی ئاشتی بەهۆی كەوتنە ژێر تراكتۆرەوە گیانی لەدەستداوە و دواتریش تەرمەكەی رادەستی خانەوادەكەی كراوەتەوە.
كانیا و حەكیم / پەیامنێرانی كوردستان تیڤی لە كۆیە
تەرمی هاووڵاتییەك دەگەێندرێتە پزیشكی دادوەری كۆیە
بەهۆی كەوتنە ژێر تراكتۆرەوە گیانی لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.