له‌لایه‌ن دوو فڕۆكەی نه‌ناسراو بۆردومانی بناری خاڵخاڵان لە ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ كرا و كوژراوی لێكهوتهوه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لەكاتژمێر شەشی سەر لەبەیانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21 ى 5 ى 2022، له‌لایه‌ن دوو فرۆكه‌ی نه‌ناسراو سێ جار بۆردومانی بناری خاڵخاڵان لە ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ كراوه.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكەكان لە نێوان هەردوو گوندی جەلەمۆرد و دووتەقەڵ له‌بناری خاڵخاڵان بووه كه بارەگایه‌كی پەكەكە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا پیكەبی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا سێ چەكداری پەكەكە و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، زیانێكی زۆریش بەر ناوچەكە كەوتووە.
بۆردومانی ناوچەیەكی سەر بە چەمچەماڵ كرا و كوژراوی لێكهوتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.