وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ شه‌موو سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر جۆ بایدن و كوڕه‌كه‌ی و زۆرێك له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاند.
سزایه‌كه قه‌ده‌خه‌كردنی هاتنی بۆ نێو خاكی ڕووسیایه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 963 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی ده‌گرێته‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه سزای گه‌شتكردنی بۆ ڕووسیا به‌سه‌ر سه‌پێنراوه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كوڕه‌كه‌ی هانته‌ر و جێگره‌كه‌ی كامالا هاریسه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لیسته‌كه‌دا ناوی 963 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه پێ بنێنه نێو خاكی وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌تی ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێزی تایبه‌ت له هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌مه‌ریكی ده‌گرێت و هه‌رگیز ئاواته‌خواز نییه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، سزاكه‌ش ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.