پارێزگاری به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌موو مردنی كه‌سێك و تووشبوونی 4 هاووڵاتی تری به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یاند.
محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگاری به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له شاری به‌غدا له به‌ری ڕه‌سافه 2 حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون تۆماركراوه، له به‌ری كه‌رخیش به‌هه‌مانشێوه 2 حاڵه‌تی تووشبوونمان هه‌یه و هه‌روه‌ها كه‌سێكیش به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری به‌غدا داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه له شاری به‌غدا كرد.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕأبردووشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.