وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو هۆشداری دا له ته‌شه‌نه‌كردنی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانی عێراق.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار له تای خوێنبه‌ربوون له عێراق به‌دی ده‌كرێ و ئێستا ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتوونه‌ته 90 كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 18 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینیش ده‌كرێ حاڵه‌تی تووشبوونی زیاتر هه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا چه‌ندان حاڵه‌تی گومان‌لێكراو له‌نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌موو له پارێزگای به‌غدای پایته‌خت حاڵه‌تێكی مردن و 4 تووشبووی نوێی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌نرا.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه سه‌ره‌تا له پارێزگای زیقاڕ له باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه و دواتریش گه‌یشته زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.