ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه سه‌ر به پارێزگای دهۆك چه‌ند ڕۆژێك بوو بێ سه‌روشوێن بوو، ئه‌مڕۆ شه‌موو ته‌رمه‌كه‌ی له ئه‌لقووش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه.
په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: 6 ڕۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی عه‌بدوڵا ئیسماعیل مه‌حموود خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه سه‌ر به قه‌زای شێخان له پارێزگای دهۆك بێ سه‌روشوێن ببوو.
ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كه ته‌مه‌نی 61 ساڵ بوو و له‌و ڕۆژه‌ی له ماڵ چووبووه دره‌وه هیچ هه‌واڵێكی نه‌زانرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌موو پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی له ئه‌لقووش له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزییه‌وه.
جێی باسه عه‌بدوڵا ئیسماعیل خاوه‌ن سێ ژن و 25 منداڵه، تا ئێستاش هۆكاری مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه و هێزه‌كانی پۆلیس خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.