Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:26

مه‌سرور بارزانی: له‌ داڤۆسم بۆ به‌شداریكردن له‌ گفتوگۆكانی جیهان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی بۆ سویسڕا ڕایگه‌یاند، ئێستا له‌ داڤۆسم بۆ به‌شداریكردن له‌ گفتوگۆكانی جیهان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "من له‌ داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ گفتوگۆكانی جیهان بكه‌م".

ڕاشیگه‌یاند "له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس دیدگه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی سه‌باره‌ت به‌ ڕێگا بازرگانییه‌ نوێیه‌كان باس ده‌كه‌ین".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند "گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك و وزه‌ و پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ شه‌موو مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، به‌ره‌و سویسڕا به‌ڕێكه‌وت.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شداری له‌ پانێلێك به‌ناونیشانی (پێكهاته‌یه‌كی نوێی ئاسایش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ده‌كات، كۆڕبه‌نده‌كه‌ له‌ ڕۆژانی 22 تا 26 به‌رده‌وام ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.