به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه حاڵه‌تێكی تووشبوون به سوورێژه‌ی مه‌یموونیان له شاره‌كه‌یان تۆمار كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه‌ی تووشی ڤایرۆسی سوورێژه‌ی مه‌یموون بووه ئێستا كه‌ره‌نتین كراوه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی پێ ده‌درێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشتر له ڕۆژی پێنجشه‌مه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه دوو حاڵه‌تی گوماناوی تووشبوون به ڤایرۆسی سوورێژه‌ی مه‌یموونیان له شاری نیۆیۆڕك هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكرای كرد كه خه‌ریكه ڤایرۆسی سوورێژه‌ی مه‌یموون له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و له هه‌موو دنیا ته‌شه‌نه ده‌كات.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان 80 حاڵه‌تی تووشبوونیان به سوورێژه‌ی مه‌یموون پێگه‌یشتووه له‌گه‌ڵ 50 حاڵه‌تی گوماناوی نه‌خۆشییه‌كه.
نه‌خۆشی سوورێژه‌ی مه‌یموون سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڤایرۆسێك سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی دروستبوونی تایه‌كی توند و هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێسته له مرۆڤدا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری هه‌یه، یه‌كێكیان ڤایرۆسی كۆنگۆی پێ ده‌ڵێن كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه له 10%، جۆره‌كه‌ی تریان سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیاوه‌یه و ئه‌م جۆره‌یان مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی كه‌متره و ڕێژه‌ی مردن تێیدا بریتییه 1%.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه خێرا و به‌په‌له له حاڵه‌ته‌كان بكات و به‌هاوكاری به‌ریتانیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا پشكنین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن به ئامانجی ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.