یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی به‌فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی كیلیان مباپێی تا ساڵی 2025 ڕاگه‌یاند.
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مباپێ پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مووی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بوو له دوا گه‌ڕی خولی فڕه‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی میتز.
به ڕاگه‌یاندنی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆتایی به چیرۆكی هه‌واڵه‌كانی چوونی مباپێ هات بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌كانی جیهان پێوه‌ی خه‌ریك بوون.
جێی باسه فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه‌ی فڕه‌نسا بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی دابوو و ئاماده‌ییشی پێشاندابوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ بدات به یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.