سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاره‌دێی قه‌راج تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و شه‌موو چه‌كدارانی داعش له گونده‌كان سنووری قه‌راج جموجۆڵیان زیاد كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و جموجۆڵێكی زۆری چه‌كدارانی داعش له سنووری گونده‌كانی شاره‌دێی قه‌راج ده‌بینرێ.
ڕاشیگه‌یاند: زانیاریمان هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا تیرۆریستانی داعش هێزێكی زۆریان له ناوچه‌كه كۆكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه وه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی سنووره‌كه ته‌واو ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی شاره‌دێی قه‌راج ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زانیاری‌یان هه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌م ماوه‌یه‌دا هاتوونه‌ته چیای قه‌ره‌چووخ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له سنووری دیكه‌وه هاتوون و خه‌ریكی پلانی جۆراوجۆرن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هاتنی ئه‌م ئه‌م چه‌كدارانه، ترسی لای جوتیاران دروستكردووه و ئه‌وان ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵی و گونده‌كانیان.
په‌یامنێر: كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.