ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له گوندی گوداد له سنووری ناوچه‌ی زێلكان سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا به دوو درۆن بۆردومان كرا، لای خۆشیانه‌وه گرووپی ئه‌حڕاڕ شه‌نگال ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
محه‌مه‌د ئه‌مین گۆران به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوو درۆن كه‌وتوونه‌ته نێو بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له گوندی گوداد له سنووری شاره‌دێی زێلكان.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كه كه‌سێك له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه كه كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری بنكه‌كه بووه به سه‌ختی بریندار بووه و دوای مانه‌وه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كوژراوه‌كه گه‌نجێكی كورده و خه‌ڵكی شاره‌دێی كه‌له‌كچی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخانه و ته‌مه‌ن 25 ساڵه، له بنكه‌كه وه‌ك چێشتلێنه‌ر كاری كردووه.
دوای هێرشه‌كه‌ش گرووپی (ئه‌حڕار شه‌نگال) هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایان گه‌یاند كه هێرشه‌كه‌یان به درۆن و مووشه‌ك ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆریان به بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یاندووه.
په‌یامنێر: ئیسكان ڕه‌مه‌زان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.