دژه تیرۆری كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا له زێلكان ڕایگه‌یاند كه هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
دژه تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مشه‌و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی مووشەکی كراوه‌ته سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت.
ڕاشیگه‌یاند: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بە بنکە سەربازییەکە کەوتووە.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د ئه‌مین گۆران به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: به‌هۆی هێرشه‌كه كه‌سێك له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه كه كارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری بنكه‌كه بووه به سه‌ختی بریندار بووه و دوای مانه‌وه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كوژراوه گه‌نجێكی كورده و خه‌ڵكی شاره‌دێی كه‌له‌كچی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخانه و ته‌مه‌ن 25 ساڵه، له بنكه‌كه وه‌ك چێشتلێنه‌ر كاری كردووه.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش گرووپی (ئه‌حڕار شه‌نگال) هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایان گه‌یاند كه هێرشه‌كه‌یان به درۆن و مووشه‌ك ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆریان به بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.