لە سنووری شارەوانیی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای ھەولێر، ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاوی زەوی دابەش کراون و ھێشتا کارتن و نەکراونەتە سەنەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش رایدهگهێنێت، پڕۆسەی تاپۆکردنیان دەست پێ کردووە و یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ تاپۆکردنیان.
سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: یەکەیەکی تایبەت ھەیە بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی پێشتر دابەش کراون و ئەرکی ئەو یەکەیە تایبەت بە گۆڕینی کارت بۆ سەنەد و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پڕۆسەکە دەمێکە دەستی پێ کردووە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.
سەرتیپ خالید ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه: ژمارەیەک کارت گۆڕدراون بۆ سەنەد و بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش کراون و حکوومەت بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت لە ھەموو سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، واتە لە سنووری ھەر شارەوانییەک زەویی کارت ھەبێت کاری لەسەر دەکرێت بکرێتە سەنەد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.