Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:28

ئه‌مڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەكات

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ یەكشەممە 22-5-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی  ده‌كات و لە مەراسیمی دەرچووانی كۆلیژی سەربازی قەڵاچوڵان ئامادە دەبێت.
لەوبارەیەوە دڵشاد شەهاب، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی:  ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی ،بەشداریكردنە لە مەراسیمی دەرچووانی  خولی 16ی كۆلیژی سەربازی قەڵاچۆڵان.
هەروەها دڵشاد شەهاب گوتیشی: هەر لەسەردانەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.