وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە وڵاتەكە بۆ 90 كەس بوو بەرزبووەتەوە.
سەیف بەدر ،گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراق هەیە.
سەیف بەدر ئاشكرایشی كرد كە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 90 حاڵەت بەرزبووەتەوە و تا ئێستا 18 كەس دوای تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق هۆشداریی ئەوەیشی دا كە بەهۆی بوونی حاڵەتەكانی گومانلێكراو، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون هەیە.
لە عێراق ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 90 كەس بەرزبووتەوە
ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.