لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئێوارەى دوێنێ شەممە 2022.5.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردانى بارەگاى لقى7ى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد و لەلایەن حیکمەت بامەڕى بەرپرسى لق و ئەندام و کارگێڕانى لق و نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسیەکانى هەرچوارپارچەى کوردستان و بەشێک لە ڕەوەندى کوردى لە ئەمریکا بەگەرمى پێشوازى لێکرا.
پارێزگارى هەولێر لەکۆبوونەوەیەکەدا، کە بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و ئەندامانى نوێنەرایەتى ئامادەى بوون لەگوتارێکدا، باسى لەبەرنامەى کارى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کارو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەولێر کرد، هەروەها ڕۆڵ و کاریگەرى ڕەوەندى کوردى لە ئەمریکا بەرزنرخاند و ڕایگەیاند: "شانازى بە ڕەوەندى کوردستانى دەکەین لەئەمریکا، جێگەى سەربەرزین لەو ڕۆڵە گەورەیەى دەیگێڕن بۆ پاراستنى کەلتوورى کوردستان و پشتیوانیتان لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان".
پاشان پارێزگارى هەولێر، باسى لەبارو دۆخى عێراق بەگشتیى و پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرد، و تیشکى خستە سەر دۆخى سیاسى و ئابوورى و مرۆیى و ئەو ئارامى و ئاسایش و پێشکەوتنانەى لەهەرێمى کوردستان بەرقەرارە. هەروەها جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە ئەمریکا کرد لەپەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمریکا و گەیاندنى پرسەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان و هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەتایبەتى لە شەڕى بەرەنگاربوونەوەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش و دروستکردنى پردى پەیوەندى لەنێوان بەرپرسانى حکومى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان.
پاشان لهلایهن لقى7ى پارتی دیموکراتى کوردستان، ئێوارە خوانێک بۆ ئامادەبوون و لایەنە سیاسیەکانى هەرچوارپارچەى کوردستان و بەشێک لە ڕەوەندى کوردى لەئەمریکا ڕێکخرا.
پارێزگارى هەولێر لهبارەگاى لقى7ى پارتى لەگەڵ نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسیەکانى هەرچوارپارچەى کوردستان کۆبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.