بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،8 پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای فوكوشیما باكووری خۆرهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاوی كردەوە، كاتژمێر 12:24 بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،8 پلە ناوچەی ئیواكی سەربە پارێزگای فوكوشیمای هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هۆشداری نەدرا لە روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی.
هێمای بۆ ئەوەیش كردووە كە بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی ئیباراكی، میاگی و یاماگاتا هەستی پێ كراوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ، هیچ كێشەیەك لە بنكە ئەتۆمییەكانی "دای-ئیچی" و "دای-نی" لە پارێزگای فوكوشیما و "تۆكای 2" لە پارێزگای ئیباراكی رووینەداوە.
بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند
بەگوڕی 5،8 پلە لەسەر پێوەری رێختەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.